ئۆڵۆمپیاد و پاڵەوانەکانی

31

سەبارەت بە چۆنییەتی دروستبوونی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد، چەند ئەفسانەیەک هەیە، یەکێک لەوانە دەگێڕیتەوە و دەڵێت: پێلۆپس، شازادەی لیدیا، لە ئاسیای بچووک ویستی ژن بهێنێت. بیریکردەوە و کەسی باشتری نەدۆزیییەوە جگە لە شازادە هیپۆدامیای کچی ئینۆمائوسی پاشای پیزا، بەڵام ئینۆمائۆس کە زیۆسی خوداوەندی باپیرییەتی، وا بە ئاسانی داواکاری شازادەیەکی بچووکی وەها قبوڵ ناکات. بۆیە فەرمانی دامەزراندنی کێبڕکێیەک دەدات: دواکارانی کچەکەم دەبێت شەڕی گالیسکەکە بکەن. براوەی کۆتایی دەبێتە هاوسەری هیپۆدامیا و دۆڕاوەکان لە ملیان دەدرێت و سەریان بۆ ڕازاندنەوەی کۆشکەکەم بەکاردەهێنرێت …

نیگاری سه‌ر گۆزه‌یه‌كی یۆنانی كۆن؛ پیلیپۆس له‌گه‌ڵ هیپۆدامیا به‌سه‌ر گالیسكه‌یه‌كه‌وه‌... Vase painting of Pelops-escaping with Hippodamia
نیگاری سه‌ر گۆزه‌یه‌كی یۆنانی كۆن؛ پیلیپۆس له‌گه‌ڵ هیپۆدامیا به‌سه‌ر گالیسكه‌یه‌كه‌وه‌…
Vase painting of Pelops-escaping with Hippodamia
پیلۆپس دەگاتە دواین قۆناغەکانی پاڵەوانێتییەکە و ئینۆمائوس یڕیاردەدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتاییدا بکەوێتە بەرامبەر شازادە بچووکەکە. وەک دیارە، پیلۆپس دەزانێت بردنەوەی لە هیپۆدامیا مەحاڵە، بۆیە لەگەڵ میرتیلۆس بڕیاردەدەن فێل لە هیپۆدامیا بکەن. پیلۆپس و میرتیلۆس پێچ (برغو)ە برۆنزەکانی گالیسکەکەی ئینۆمائوس دەگۆڕن بە پێچ (برغو)ی مۆمی، هەربۆیە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوکەیان و پێش ئەوەی ئینۆمائوس و پیلۆپس بەریەکتر بکەون، پێج برغووەکە دەتوێتەوە، گالیسکەکەی تێکدەشكیت و ئینۆمائوس دەمرێت. لێرەوە پیلۆس و هیپۆدامیا هاوسەرگیری دەکەن و بۆ ڕێوڕەسمی یادکردنەوە، هیپۆدامیا یاریی ئۆڵۆمپییەکان دادەمەزرێنن.
 

زیۆس و هیرکلیس، دار زەیتوونی پیرۆز و یۆنانی کۆن، مەیدانەکانی جەنگ و ئاپۆڕەی جەماوەر و ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەندان. ململانێی خوداکانی یۆنان و شکۆمەندی شارە ئەبەدییەکان … هەموویان لە کۆتاییدا بە خوێن و ئارەقی مەینەتی و کۆڵنەدانی پاڵەوانە کۆیلەکان و کۆیلە ئازادەکان دەنوسرێنەوە. ئەمڕۆ پاڵەوانێکی دیکە لە خۆڵەمێشی پاڵەوانە ئازادەکانی یۆنان زیندوو دەبێتەوە. (یوسرا ماردینی) بەشداری کێبڕکێی مەلەوانی ١٠٠م پەپولەیی دەکات لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ ٢٠١٦ دا.

32555DF200000578-3498594-image-a-30_1458317121673
یوسرا بە خەندەکانی یاری لەگەڵ قەدەردا دەکات

 

یۆسرای تەمەن ١٨ ساڵ، دوای ئەوەی خۆی و خوشکەکەی لەگەڵ بیست کەسی تردا لە ناو بەلەمێکدا هەوڵی پەڕێنەوەی دەریای ئیجە دەدەن بەرەو یۆنان، بەلەمەکەیان کون دەبێت، بەڵام یوسرا کۆڵنادات و لەگەڵ خوشکەکەیدا بە مەلەوانی بۆ ماوەی ٣ کاژمێر پاڵ بە بەلەمەکەوە دەنێن و خۆیان و ٢٠ کەسیتر لە چنگی مردن ڕزگار دەکەن.
یوسرا لە سوریاوە گەشتی ئاوارەبوونی خۆی دەست پێدەکات و بە لوبنان، تورکیا، یۆنان، مەقدۆنیا، سربیا، هەنگاریا و نەمسادا تێپەڕدەبێت تا دەگاتە ئەڵمانیا، ئەمڕۆ یوسرا ئۆلۆمپیاد دەکاتە ماڵی خۆی و ڕەنگە لە کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا ٢١/٨/٢٠١٦، بە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە کێبڕکێی ١٠٠م پەپولەییدا، بۆ تاهەتا ناوی لە مێژووی جیهاندا تۆماربکات و چیرۆکێکی دی بۆ مێژووی پاڵەوانە ئازادەکان زیاد بکات …
 
مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە! ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.
مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە!
ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.

You might also like More from author

Comments are closed.